كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ساڵح موتله‌گ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كات و عیساویش بۆ وه‌زیری دارایی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه‌ده‌دا ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر كاندید كردنی سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتله‌گ رێككه‌وتوون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لعێراقییه كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرا بكرێت جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌لعێراقییه پرسی دابه‌شكردنی ئه‌و پۆسته سه‌ره‌كییانه‌ی به‌ر ئه‌ندامانی ده‌كه‌ون یه‌كلایی كردۆته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئه‌ندامان له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ساڵح موتله‌گ كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌ر یاسای ریشه كێشكردنی به‌عس ده‌وێت پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی پێبسپێردرێ، هه‌روه‌ها له كابینه‌ی نوێ‌دا جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆمار تاریق هاشمی ببێته جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی راسپێردراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ماوه‌ی 24 كاتژمێری له به‌رده‌م كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دانا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان بكات، به‌لاَم ناكۆكییه‌كانی ناو ئه‌لعێراقییه تا ئێستا درێژه‌یان هه‌بوو له سه‌ر ململانێی نێوان موتله‌گ و هاشمی له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و سه‌رچاوه نه‌زانراوه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه روونی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی كوتله‌كه‌ی ده‌ست به‌رداری وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو و به باشتری زانی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رافیع عیساوی كاندید كردووه.
جێی باسه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه 7 كوتله‌ی سیاسی له خۆ ده‌گرێت، كه پێكدێت له هه‌ر یه‌ك له بززوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی كه خاوه‌نی 24 كورسییه‌و عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌ره‌ی عێراقی بۆ دیالۆگی نیشتمانی خاوه‌نی 20 كورسییه‌و ساڵح موتله‌گ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، گردبوونه‌وه‌ی عێراقی خاوه‌نی 19 كورسییه‌و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ل جه‌مال كه‌ربولی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خاوه‌نی 12 كورسییه، لیستی بزووتنه‌وه‌ی ته‌جدید كه تاریق هاشمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خاوه‌نی 6 كورسی په‌رله‌مانه، ره‌وتی مسته‌قبه‌ل رافیع عیساوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خاوه‌نی 6 كورسی په‌رله‌مانه، بزووتنه‌وه رۆڵه‌كانی رافیده‌ین سه‌لام زه‌وبه‌عی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خاوه‌نی 4 كورسی په‌رله‌مانه.
سه‌رچاوه: السومریه
