ئه‌لعێراقییه: جۆرێك له نارِه‌زایی كوتله‌كان هه‌یه له سه‌ر ره‌شنووسی یاسای پێشنیار كراوی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان
كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه جۆرێك له نارِه‌زایی كوتله سیاسییه‌كانی له سه‌ر ره‌شنووسی پێشنیاركراوی ئه‌نجوومه‌ی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ئاشكرا كرد.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناهیده داینی رایگه‌یاند كوتله‌كه‌ی ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی پێشكه‌ش به كوتله سیاسییه‌كان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا جۆرێك له نارِه‌زایی كوتله‌كان هه‌یه له سه‌ر ره‌شنووسه‌كه به‌لاَم تا ئێستا نارِه‌زاییه‌كان روون و ئاشكرا نین.
پێشتر كوتله‌كان رێككه‌وتن له سه‌ر پێدانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و كوتله‌یه ئه‌یاد عه‌للاوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌ربگرێت.
ئه‌نجوومه‌نی بالاَی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پۆستێكی نوێیه له حكومه‌تی نوێی عێراقدا و شوێنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و چه‌ند ئه‌ركێكی دیكه ده‌گرێته‌وه، تا ئێستاش ناكۆكی هه‌یه له نێوان كوتله‌كان له سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ندێك بۆچوونیان وایه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژ پێكردن بێت بێئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانیان و وه‌زیره ئه‌منییه‌كان و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی پێكدێت.
سه‌رچاوه: النخیل
