عه‌للاوی دوو تیۆری دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی، ئاماژه‌ی به دوو تیۆر هه‌یه كه پێویسته دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیان له سه‌ر بونیاد بنرێت، گوتی تیۆر یه‌كه‌م ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێن، به‌لاَم تیۆری دووه‌م ده‌بێت هه‌ر چوار وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كه به سه‌ر سێ كوتله سه‌ره‌كییه‌كه‌ی په‌رله‌مان دابه‌ش بكرێت كه زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه، روونیشی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێن چونكه وه‌زیری بێلایه‌ن به‌بێ پشتگیری كوتله‌یه‌كی به‌هێزی په‌رله‌مان ناتوانێ به‌هێز رووبه‌رِووی رووداوه‌كان بێته‌وه.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان به‌باشی ده‌زانن وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له سه‌ر میكانیزمی دووه‌م دابه‌ش بكرێت، كه هه‌ر یه‌ك له كوتله گه‌وره‌كان وه‌زاره‌تێكی ئه‌منی وه‌ربگرێت، چونكه وه‌زیره‌كه ده‌توانێ به‌هێز كاره‌كانی ئه‌نجام بدات به‌هۆی بنه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی كوتله‌كه‌ی.
عه‌للاوی كه سه‌رۆكایه‌تی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه توانی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 7 ی ئازاری ئه‌م ساڵ به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌لاَم دواتر به‌هۆی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی له‌لایه‌ن ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی سه‌دری و چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه هه‌لی پێكهێنانی حكومه‌ت به نوری مالیكی راسپێردراوه، له به‌رامبه‌ریشدا عه‌للاوی رازی بوو به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
عه‌للاوی له دیمانه‌یه‌كی ماوه‌ی پێشوودا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی هۆشداریدا له دوورخستنه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌هه‌موو جیدییه‌ك وه‌كو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له ناو په‌رله‌مان كار ده‌كات بۆ چاودێری كار‌و ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی كه ئێستا سه‌رقاڵی پێكهێنانییه‌تی.
عه‌للاوی له‌و دیمانه‌یه‌دا دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه چۆن پێشتر به ته‌نیا به‌ره‌نگاری سه‌دام بۆوه كه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و له هه‌ره‌می پێنجه‌می حزبی به‌عس بوو، ئێستاش به ته‌نیا به‌ره‌نگاری حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ده‌بێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی باش ده‌یزانی كه ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاری سه‌دامیان ده‌كرد زۆر كه‌م بوون به‌لاَم هیچ رۆژێك ترسی بۆ دروست نه‌بووه له‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه:النخیل ، الشرق الاوسط
