ئه‌لعێراقییه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به ریشه‌كێشكردنی به‌عس ده‌كات
سه‌رله‌نوێ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به ریشه‌كێشكردنی به‌عس ده‌كاته‌وه كه به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌و كوتله‌یه ده‌گرێته‌وه، به‌م پێیه‌ش رێگه‌یان پێنادرێ خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت به پێویستی زانی رێككه‌وتنامه‌ی نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا جێبه‌جێ بكرێت كه تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌رهه‌ق به و كه‌سانه ده‌گیردرێته به‌ر كه پێشتر له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیان به حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌وه هه‌بووه‌و ئێستاش له ناو كوتله سیاسییه‌كان كار ده‌كه‌ن و هه‌ولڕَده‌ده‌ن پۆسته حكومییه‌كان وه‌ربگرن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌لعێراقییه باسی له‌وه كرد پێش راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌لعێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا رێككه‌وتن له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرسی ریشه‌كێشكردنی ئه‌ندامان و سه‌رانی پێشووی حزبی به‌عس.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه عه‌زیز میاحی دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر یه‌ك له تاریق هاشمی و ساڵح موتله‌گ كاندید كراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه دڵنیا بۆوه له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له پۆسته سیادییه‌كان، ته‌لاَڵ زه‌وبه‌عی كه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی ئه‌لعێراقییه گوتی ئێستا كوتله‌كه‌ی به دوای وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی حكومه‌تدا ده‌گه‌رِێ به پێ ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه نزیكه‌كانی په‌رله‌مان پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و دارایی بۆ ئه‌لعێراقییه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش بۆ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كلایی بۆته‌وه.
سه‌رچاوه: النخیل
