عه‌ره‌بی كه‌ركوك هه‌رِه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری له ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌نجام بدرێت
سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دووپات له سه‌ر گرنگی دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق ده‌كاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به ته‌نگژه‌كانی ناو شاری كه‌ركوك دێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك مه‌حه‌مه‌د خه‌لیل جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان رێگه به هیچ تیمێكی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ناده‌ن بچنه ناو ناوچه‌و گه‌رِه‌كه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی كه‌ركوك.
له‌لای خۆشییه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له شاری كه‌ركوك عه‌بدولره‌حمان مونشید عاسی، به توندی هه‌رِه‌شه‌ی به كارهێنانی هێزی كرد، ئه‌گه‌ر تیمه‌كانی سه‌رژمێری هاولاَتیانی كه‌ركوك ناچار بكه‌ن زانیارییه‌كانیان پێبده‌ن، ناوبارو تۆمه‌تی ناروونی خسته پاڵ نیاز‌و مه‌رامی لایه‌نی كوردی، گوتیشی گه‌رِانه‌وه بۆ ماده‌ی 23 تاكه چاره‌سه‌ره بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌و ته‌نگژه‌كانی كه‌ركوك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نیشتمانی حاچم حه‌سه‌نی دووپاتی له سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كرده‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه دواخستنی پرۆسه‌كه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت به سه‌ر پلانی گه‌شه‌ی عێراق، داواشی كرد په‌له بكرێت له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.
جێی باسه پرۆسه‌ی گشتی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1987 وه ئه‌نجام نه‌دراوه، برِیاربوو له ساڵی 2007 ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم ئه‌و كات به بیانووی ناله‌باری بارودۆخی ئه‌منی پرۆسه‌كه دواخرا، دواتر بۆ ماوه‌ی سێ جاری دیكه‌ی له سه‌ر یه‌ك دواخرایه‌وه، دواجار برِیار بوو له 5 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم به‌هۆی لاری و نارِه‌زایی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ واده‌ی پرۆسه‌كه بۆ كاتێكی دیكه‌ی نادیار دواخرایه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری_ الهدى_
