عارف ته‌یفوور: سه‌ره‌رِای كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كان كورد هه‌مان رۆڵی گرنگی خۆی ده‌بێت له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا
هه‌ولێر _ سامان
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند سه‌ره‌رِای كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵام كورد هه‌مان سه‌نگ و رۆڵی خۆی هه‌یه كه له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یبووه.
ته‌یفوور له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به ژماره‌ی كورسی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی یاخود به شێوه‌یه‌كی گشتی كورد رێژه‌ی له په‌رله‌مانی ئێستای عێراق به به‌راورد له گه‌ل خولی پێشوو كه‌متر بۆته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به‌ڵام كه‌م بونه‌وه‌ی رێژه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی به سه‌ر ده‌نگ و رۆڵی كورد نابێت، به‌لڕكو كورد هه‌مان رۆڵ و كاریگه‌ریی خۆی له نێو په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌بێت كه له پێشتر هه‌یبووه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به‌و پێیه‌ی ئێمه وه‌ك كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌ین له عێراق ئه‌گه‌ر له ژماره‌ی پێشووتر زۆرتر پۆستی وه‌زاریی وه‌رنه‌گرین كه‌متر وه‌رناگرین، بۆیه كورد ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌رده‌كه‌وێت\"".
وتیشی\"" ئه‌وه‌ی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان له ئێستادا داوای ده‌كات هه‌مان ژماره‌ی پێشوو پۆستی وه‌زاریی وه‌رده‌گرین\""."
