وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ زێباری یه‌كلایی بۆته‌وه
كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر پێدانه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هۆشیار زێباری به‌م پێیه‌ش زێباری وێرِای ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته یه‌كمین وه‌زیریش له كابینه‌ی نوێ‌دا كوتله‌كان له سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی رێكده‌كه‌ون.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌وت ده‌درێته‌وه هاوپه‌یمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانی له شوێنی وه‌زیری پێشوو حسێن شه‌هرستانی كاندیدێكی دیكه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ پرِكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی، روونیشیان كرده‌وه له حكومه‌تی نوێ‌دا شه‌هرستانی ده‌بێته جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری نه‌وت و كاره‌با، باسیان له‌وه‌شكرد تا راده‌یه‌كی باش پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه یه‌كلایی بۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر موللا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاره‌زووی دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رێگری ناكات و لاریشی نییه له پێدانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته به كاندیدێكی كوتله‌ی كوردستانی.
له‌لای خۆیانه‌وه چاودێرانی سیاسی رێككه‌وتنی كوتله‌كان له سه‌ر دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی زێلباری بۆ پۆسته‌كه‌یی و پێدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت به هاوپه‌یمانی و دارایی به كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه هه‌نگاوێكی رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ پێكهێنان و ئاماده‌كردنی حكومه‌تی نوێ له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه، چونكه ئه‌م رێككه‌وتنه رێگه‌یه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ئاسان ده‌كات به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی سیادی نین به‌ڵكو خزمه‌تگوزارین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده‌یه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر كوتله‌كان ناكۆكییه‌كانیان به‌رده‌وام بوو له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان له ناویشیاندا هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَو وه‌زاره‌تی پلاندانان، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌توانێ كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێ له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وه‌زراه‌ته بۆ كاتێكی دیكه دوابخات و دواتر له رێگه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌و به‌سیسته‌می خاڵ كه هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوای ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: النخیل_ وكاله انباء الان
