بایدن سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت به عێراق ده‌كات
برِیاره له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی عێراق بكات.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی ئێم سی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند له 15 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێده‌داو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كرێت كه له عێراق به ده‌ستهاتوون.
ئێم سی له سه‌ر زاری باڵیۆزی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سۆزان رایس رایگه‌یاندووه كۆبوونه‌وه‌كه هه‌لێكی گرنگ ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دان به ده‌ستكه‌وته راسته‌قینه‌كانی ناو عێراق به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دابنێت.
عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 وه به‌هۆی په‌لاماردانی ولاَتی كوێت له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێن، له‌ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، به‌م پێیه‌ش عێراق رێژه‌یه‌كی زۆری پاره‌ی له ولاَتانی ده‌ره‌وه بلۆك كراوه‌و ده‌بێت وه‌كو قه‌ره‌بوو به زیان لێكه‌وتووانی ولاَتی كوێتیان بداته‌وه.
سه‌رچاوه: اصوات العراق
