تا ئێستا ئه‌لعێراقییه ناوی كاندیده‌كانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستنیشان نه‌كردووه
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه تا ئێستا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناوی هیچ كاندیدێكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زراه‌ته‌كان له حكومه‌تی نوێ‌دا دیاری نه‌كردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئینتیسار عه‌للاوی جه‌ختی كرده‌وه تا ئێستا كوتله‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته رێككه‌وتن له سه‌ر دیاری كردنی كاندیده‌كان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا.
عه‌للاوی هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كانی بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه، كه تا ئێستا كوتله‌كه‌یان به دوای كه‌سانی لێهاتوو و خاوه‌نی ئه‌زموون ده‌گه‌رِێت، پێداگریشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌لعێراقییه یه‌كه‌مین كوتله‌ی سیاسی بوو به پێویستی زانی وه‌زیره‌كان له سه‌ر بنه‌مای شایسته‌یی و خاوه‌نی ئه‌زموون دابمه‌زرێنن.
له وه‌لاَمی پرسیارێكدا ئایا له دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌ماندا گفتوگۆ له سه‌ر پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌كرێت كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێشكه‌شی ده‌كات، عه‌للاوی رایگه‌یاند پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به جیدی كار له سه‌ر پرۆژه‌كه بكات و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بیخاته به‌ر ده‌نگدان.
له باره‌ی ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌لعێراقییه بۆ دووباره پێدانه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به كورد، عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زراه‌ته بدرێته‌وه كورد ئه‌وكات ئه‌لعێراقییه به دوای پۆستی وه‌زراه‌ته سیادییه‌كانی دیكه‌دا ده‌گه‌رِێ.
سه‌رچاوه: اصوات العراق
