ئه‌ركی یه‌كه‌می ئه‌لعێراقییه له‌وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌رهێنانی عێراقه له ژێر به‌ندی حه‌وتیun
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپاتی ده‌كاته‌وه له میانی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كار ده‌كات له پێناو ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له وه‌ته‌ی داگیركردنی كوێته‌وه له ساڵی 1990 وه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه پۆستێكی نوێیه له حكومه‌تی نوێی عێراق، برِیاره سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عه‌بدولخزر تاهیر رایگه‌یاند لێژنه‌ی ئاماده‌كاری نووسنه‌وه‌و دارِشتنی یاسای ئه‌نجوومه‌ن له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، كاره‌كانی خۆی ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له سه‌ری، دووپاتیشی كرده‌وه كوتله‌كه‌ی هیچ ترسێكی نییه له ئه‌گه‌ری دروست بوونی هه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك له به‌رده‌م به‌رِێكردنی پرۆژه یاسایه‌كه چونكه هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خالید شوانی به پێویستی زانی په‌له بكرێـ له دانان و په‌سه‌ند كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان گوتیشی پێویسته هه‌موو كوتله‌كان پابه‌ندبن به‌و واده‌یه‌ی بۆ ده‌ركردن و په‌سه‌ند كردنی یاساكه دانراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا یاسین مه‌جید، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌نیا ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت بۆچوون و پێشبینی و تێرِوانین و لێكدانه‌وه‌كانی خۆی له ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه گفتوگۆ بكات، به‌ڵكو ناتوانێ برِیار جێبه‌جێ بكات، گوتیشی شێوازی په‌سه‌ند كردنی بۆچوون و لێكدانه‌وه‌و پێشبینییه‌كان به رێژه‌ی 80% ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها فه‌تاح شه‌یخ كه یه‌كێكی دیكه‌یه له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه، پێداگری كرد له سه‌ر ئه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كاری یه‌كه‌مینی كاركردنه بۆ ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كتن، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌رگرتنی پۆسته‌كه له لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و سه‌رۆكی كوتله ئه‌یاد عه‌للاوی په‌یوه‌نده به‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی به ئه‌نجوومه‌نكه ده‌درێت.
سه‌رچاوه:النخیل، وكاله انباء المستقله، شاهد عیان.
