عه‌لاق: یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان دیاری ده‌كرێته‌وه
سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو برِیار له سه‌ر واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌درێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا مه‌هدی عه‌لاق سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی دووپاتی كرده‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی وسه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت و تێیدا واده‌ی نوێ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له ته‌واوی عێراق دیاری ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له 24 ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بۆ پێنجی ئه‌م مانگه دواخرا، به‌لاَم جارێكی دیكه واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بۆ كاتێكی دیكه‌ی نادیار دواخراو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه سه‌ر له نوێ دیاری ده‌كرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌لاق جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ته‌واوی رێوشوێنه ئه‌منی و لۆجستییه‌كان ته‌واو بوونه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ته‌واوی دانیشتووان كه له‌وه‌ته‌ی 20 ساڵی رابردووه‌و ئه‌نجام نه‌دراوه.
عه‌لاق هۆكاری دواخستنی پرۆسه‌كه‌یشی بۆ ناكۆكی نێوان كوتله سیاسییه‌كان گه‌رِانده‌وه، گوتی كوتله‌كان له سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگای موسڵ و پرسی مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی سه‌رژمێری و جۆری فۆرمه‌كه جیاوازیان هه‌بوو ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی دواخستنی پرۆسه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای دواخستنی پرۆسه‌كه كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران برِیاری له سه‌ر درا، پارێزگاری كه‌ركوك عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا به توندی دواخستنی پرۆسه‌كه‌ی ره‌تركده‌وه، دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه پارێزگاكه‌یان ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
سه‌رچاوه: وكاله اور الاخباریه
