جارێكی دیكه دوای 20 ساڵ له ئه‌نجامنه‌دانی، پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له عێراق دواده‌خرێت
دوێنێ سێشه‌ممه جارێكی دیكه عێراق پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان، كه برِیار بوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت دواخست و تا ئیستاش واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دیاری نه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ژینگه‌ی عێراقی نه‌رمین عوسمان رایگه‌یاند دوێنێ سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وزرایدا برِیاری دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان بۆ كاتێكی نادیار ده‌ركرا، گوتیشی له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو جارێكیدیكه واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دیاری ده‌كرێته‌وه، روونیشی كرده‌وه واده نوێیه‌كه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی و به‌رپرسانی پارێزگای كه‌ركوك دیاری ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار‌و ته‌كنه‌لۆژیای زانسته‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی مه‌هدی عه‌للاق رایگه‌یاند به گشتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌بێته پشتگیری ته‌واوی حكومه‌ت له زانینی توانا‌و پێداویستییه‌كانی عێراق له رووی دروستكردنی ژێرخانێكی تۆكمه بۆ چوار ساڵی داهاتوو، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق له ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه گوتیشی هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بۆ ئه‌نجامی پرۆسه‌كه ئاماده‌كراون خولی سه‌ركه‌وتویان بینیوه‌و ده‌زانن له رۆژی پرۆسه‌كه چۆن كۆنترِۆڵی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌لای خۆشییه‌وه راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران عه‌لی موسه‌وی رایگه‌یاند راگه‌یاند دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری بۆ كاتێكی دیكه هۆكاره‌كه‌ی سیاسی بوو نه‌ك ته‌كنیكیگوتیشی هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و به‌رپرسانی پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ و دیاله كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر سه‌ر له نوێ واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان ترسیان هه‌یه له ئه‌نجامدان و نه‌دانی پرۆسه‌كه‌و ترسیان هه‌یه له ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه، گوتیشی به‌هۆی ئه‌و گومان و مه‌ترسی و دڵه‌رِاوكێیانه وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ناتوانێ ده‌ست بكات به سه‌رژمێرییه‌كه به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له هه‌فته‌ی داهاتوو ببه‌سترێت ئه‌و كێشه سیاسیانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها عامر سامر عه‌لی كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانیییه دووپاتی ئه‌وان دژی دواخستنی پرۆسه‌كه‌ن چونكه دواخستنی رێگر ده‌بێت له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری ولاَت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری په‌یوه‌ندی به هیچ لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نییه به‌ڵكو پرسێكی عێراقییه‌و له رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێ پلانی ستراتیژی دابنرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وان وه‌كو هاوپه‌یمانی نایانه‌وێ پرۆسه‌كه ببێته پشتگوێخستن و په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی ئه‌و ولاَته به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ماف و پشكی خۆی له ناو پرۆسه‌كه بۆ دیاری بكرێت.
پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ داهاتووی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان كه حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ناوچه دابرِاوه‌كان له سه‌ر سنووری خۆی بمێنێته‌وه‌و كوردیش به جیدی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌رِێنێته‌وه سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان.
له ساڵی 1987 سه‌رژمێری ته‌واوی دانیشتووانی عێراق ئه‌نجامدرا دواتر به پێی یاسای تایبه‌تی سه‌رژمێری له دوای 10 ساڵ واتا له ساڵی 1997 جارێكی دیكه له 15 پارێزگای عێراقی جگه له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی، پرۆسه‌كه ئه‌نجامدرا، به‌م پێیه‌ش برِیار بوو له ساڵی 2007 جارێكی دیكه پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێته‌وه به‌لاَم به‌هۆی پێداگری لایه‌نی عه‌ره‌ب و توركمان پرۆسه‌كه بۆ سێ جاری دیكه‌ی له سه‌ر یه‌ك دواخراوه دواجار برِیار بوو له 24 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌بچێت به‌لاَم جارێكی دیكه بۆ پێنجی ئه‌م مانگه دواخرا، دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق برِیاری دواخستنی پرۆسه‌كه‌ی ده‌ركرد و هه‌فته‌ی داهاتووش سه‌ر له نوێ واده‌یه‌كی نوێ دیاری ده‌كرێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێبوار تاڵه‌بانی به پێچه‌وانه‌ی لێدوانی راوێژكاره‌كه‌ی مالیكی، رایگه‌یاند هۆكاری ته‌كنیكی له پشته‌وه‌ی دواخستنی پرۆسه‌كه بوو گوتیشی ده‌كرێت له یه‌كگه‌یشتنێك دروست بكرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه هه‌روه‌ها هۆشداریشیدا له دواخستنی پرۆسه‌كه به هۆی پاڵنه‌ره سیاسییه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه زۆر باشتره له دواخستنی.
سه‌رۆكی كوتله‌ی وه‌حده‌ی عه‌ره‌بی له شاری كه‌ركوك دواخستنی پرۆسه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی ئیجابی به‌رز وه‌سفكردو دواخستنی واده‌كه‌شی به له كاتێكی گونجاو هه‌ژماركرد بۆ رزگار كردنی عێراق له ته‌نگژه‌ی واده‌ی دیاری كراوی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
له‌لای خۆیه سه‌رۆكی پێشووی كوتله‌ی هاوپه‌یممانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فوئاد مه‌عسوم، رایگه‌یاند ساڵی رابردوو به هۆی دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه‌وه ئه‌و داوایه‌كی پێشكه‌ش به دادگای فیدرِاڵی كرد به مه‌به‌ستی سزادانی دارایی به سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی، گوتی دادگا له به‌رامبه‌ردا سزای 10 هه‌زار دیناری عێراقی به سه‌ر مالیكی سه‌پاندوو جێبه‌جێكرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆریش درا بۆ ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی به سه‌ردا نه‌سه‌پێندرێ.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه لایه‌نی كوردی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانن و كار ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌نجامدانی له واده‌یه‌كی نزیكدا كه به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ناكۆییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له سه‌ر ناوچه جێ ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كان: رۆیته‌رز، المواطن نیوز، الانصات
