ئه‌لعێراقییه پرۆژه یاسای خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ورده‌كاریه‌كانی پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان ئاشكرا ده‌كات، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات له ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێری داهاتوو به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی، پرۆژه‌كه پێشكه‌ش به كوتله سیاسییه‌كان بكرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناهیده داینی دووپاتی كرده‌وه لێژنه‌ی راسپێردراوی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كاره‌كانی خۆی ته‌واو كردووه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پرۆژه‌كه ده‌سه‌لاَتی ته‌واو به ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و برِیارانه‌ی ده‌ریانده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا داینی ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌یبێت ئاشكرایكرد، گوتی ئه‌نجوومه‌ن خاوه‌نی ده‌ركردنی برِیارو جێبه‌جێكردنیشیان ده‌بێت، روونی كرده‌وه به‌پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماده‌ی كردووه ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌توانێ كۆتایی بێنێت به لێژنه‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس كه ماوه‌ی دوو ساڵه دامه‌زراوه بۆ ده‌ركردن و دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له ناو حزبی به‌عس كاریان كردووه‌و ئێستاش له ناو حكومه‌تدان، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌ن به‌پرسیار ده‌بێت له پرسی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و رێكخستنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له ریزه‌كانی سوپا‌و پۆلیس و دابه‌شكردنی تواناكان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
داینی روونی كرده‌وه جگه له‌و دۆسیانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ئه‌ركی به دواداچوون و چاودێری كردنی دۆسییه‌ی زیندانیان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ناوخۆ‌و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و ولاَـه به ولاَتانی ده‌رو به‌ر ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌ن كه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مان و جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی كوتله‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێم پێكدێت هه‌ر یه‌كه‌یان پله‌ی وه‌زیری راوێژكاریان ده‌بێت له ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
جێی باسه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی نوێیه له ناو حكومه‌تی نوێی عێراقدا، ئه‌و پۆسته‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێت، تا ئێستاش ناكۆكی هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ته‌نیا راوێژكاری ده‌بێت یاخود ده‌توانێ برِیار ده‌ربكات و جێبه‌جێشیان بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌لنه‌خیل
