مالیكی ماوه‌ی دوو رۆژی له به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه داناوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندید كردنی جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك كۆمار
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نوری مالیكی ئاشكرایكرد، مالیكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه به زووترین كات كۆتایی به ناكۆكیه‌كانی ناو كوتله‌كه بێنن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مالیكی به ئه‌لعێراقییه‌ی راگه‌یاندووه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا ناكۆكییه‌كانی نێوانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، روونیشی كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی لیستی ته‌جدید تاریق هاشمی و سه‌رۆكی كوتله‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتله‌گ له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار ململانێ ده‌كه‌ن، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له‌و ماوه دیاری كراوه‌ی مالیكی ناكۆكی نێوان هاشمی و موتله‌گ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرایكرد ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ناوخۆیان رێككه‌وتوون له سه‌ر كاندید كردنی وته‌بێژی پێشووی حكومه‌ت و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه عه‌لی ده‌باغ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری گواستنه‌وه، گوتیشی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ستی كردووه به دانانی ناوه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاه‌رته‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه محه‌مه‌د سه‌لمان رایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تی كردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به شێوه‌ی ده‌وری ده‌بێت له نێوان پێكهاته‌كانی ناو كوتله‌كه، گوتیشی په‌رله‌مانتار عێززه‌دین ده‌وله به‌هێزترین كه‌سه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له خولی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا.
سه‌لمان دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌ركردایه‌تی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه رێككه‌وتوون سه‌رۆكایه‌تی كردنی كوتله‌كه له ناو په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی ده‌وری ده‌بێت له نێوان پێكهاته‌ه‌كانی ناو كوتله‌كه.
به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌وره‌ی یه‌كه‌م عیززه‌دین ده‌وله سه‌رۆكایه‌تی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌كات و بۆ دوو ده‌وره‌ی دواتریش هه‌ر یه‌ك له سه‌لمان جومه‌یلی و عه‌بدولكه‌ریم سامه‌رِائی ده‌بن، گوتیشی بۆ جێگری سه‌رۆكی كوتله‌ش هه‌ر یه‌ك له حه‌مید كه‌سار له كوتله‌ی حه‌ل و عه‌بدولخزر له كوتله‌ی ویفاق ده‌بن.
سه‌رچاوه: ئه‌لنه‌خیل
