سایتى ویكیلیكس: توركیا هاوكارى رِێكخراوى قاعیده‌ى كردوه له عێراق
گولاَن/س.م
سایتى ویكلیكسی ئه‌مه‌ریكى 392 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى له‌سه‌ر جه‌نگى عێراق بلاَوكرده‌وه و له نوێترین به‌ڵگه‌نامه‌دا حكومه‌تى توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به هاوكارى كردنى رِێكخراوى قاعیده له عێراق بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له عێراق.
سایتى ویكیلیكس 120 به‌ڵگه‌نامه‌ى بلاَوكرده‌وه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت توركیا هاوكارى رِێكخراوى قاعیده‌ى كردوه بۆ ئه‌نجامدانى كردوه‌ى تیرۆستى له هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان و عێراق.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان توركیا هاوكارى قاعیده‌ى كردوه و چه‌كى توركى لای ئه‌ندامامى رِێكخراوى قاعیده ده‌ستگیركراوه، و ته‌قاندنه‌وه‌ى پردێكى به‌غدا له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌رپه‌رشتى كراوه كه قاعیده ئه‌نجامى داوه.
سایتى ویكلیكس حكومه‌تى توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به كۆنترِۆل نه‌كردنى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ عێراقدا تا تیرۆرستان بتوانن دزه بكه‌نه ناو خاكى عێراق.
هه‌روه‌ها سایته‌كه چه‌ندین جفره‌ى به‌زمانى توركى بلاَوكردوه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت توركیا ده‌ستى هه‌بوه له ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ى عێراق، و ئاشكراشی كرد كه چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تریان له‌به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر تێوه‌گلانى توركیا له كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانى عێراق به‌لاَم به‌هۆى نه‌بونى شاره‌زایی له زمانى توركیدا بلاَونه‌كراونه‌ته‌وه.
دواى بلاَوبونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌رپرسانى حكومه‌تى توركیا له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له توركیا كۆبونه‌وه بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌و بابه‌ته.
له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى cnnـى توركى (ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رِه‌تى كرده‌وه ولاَته‌كه‌ى هاوكارى رِێكخراوى قاعیده‌ى كردبێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه حكومه‌تى توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیرى تیرۆرستانى نه‌كردوه بۆ تێكدانى بارودۆخى عێراق.
گوتیشى: توركیا دژى رِێكخراوى قاعیده چه‌ندین چالاكى ئه‌نجام داوه و گورزى كوشنده‌ى پێگه‌یاندیون نه‌ك هاوكاریان بكات.
سه‌رچاوه/چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك
