له‌سه‌ر تاوانى دژ به‌ كورده‌ فه‌یلیه‌كان تاریق عه‌زیز و وه‌زیرى ناوخۆى پێشوى عێراق حوكم درا

له‌سه‌ر تاوانى دژ به‌ كورده‌ فه‌یلیه‌كان تاریق عه‌زیز و وه‌زیرى ناوخۆى پێشوى عێراق حوكم درا
گولاَن/س.م

له‌سه‌رتاوانى كوشتنى كورده‌ فه‌یلیه‌كان دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى عێراق سزاى له‌ سێداره‌دان و حوكمى هه‌تاهه‌تایی و چه‌ند ساڵ زیندانى سه‌باند به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پێشوى حكومه‌تى عێراق.

رِۆژى یه‌كشه‌ممه‌ دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى عێراق له‌سه‌ر تاوانى دژى كوشتنى كورده‌ فه‌یلیه‌كان سزاى له‌ سێداره‌دانى سه‌پاند به‌سه‌ر (حسێن سه‌عدون شاكر)ـى وه‌زیرى پێشوى عێراق له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن.

به‌رپرسێكى بالاَى دادگاى تاوانه‌كانى عێراق بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (تاریق عه‌زیز)ـى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق و (ئه‌حمه‌د حسین خزێره‌)ـى به‌رپرسی پێشوى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى عێراق به‌ 15 ساڵ زیندانى و زیندانى هه‌تاهه‌تایی حوكم دران.

له‌تاوانى كۆڵمه‌كوژى دژى كورده‌ فه‌یلیه‌كان 16 سه‌ركرده‌ى حیزبی به‌عس تۆمه‌تباركراون كه‌ بریتین له‌ ( تاریق عه‌زیز ، سه‌عدون شاكر ، وه‌تبان ابراهیم حه‌سه‌ن ، فازل سه‌لفیح عه‌زاوى ، سه‌بعاوى ئیبراهیم حه‌سه‌ن ، وه‌زبان خزر هادی ، ئه‌حمه‌د حوسێن خزێره‌ ، سابر عه‌بدولعه‌زیز دورى ، عه‌زیز ساڵح نومان ، سه‌عد ساڵح ئه‌حمه‌د سوڵتان ، عه‌بدولحه‌مید سلێمان ، ئه‌یاد ته‌ها شه‌هاب ، نوعمان تكریتى ، فازل عه‌باس عامری ، موحه‌ممه‌د خزێر ئه‌لحه‌بوسی ، سه‌عد ساڵح ئه‌حمه‌د سوڵتان).

هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاورِا له‌گه‌ڵ كورده‌ فه‌یلیه‌كان داواى له‌ دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى عێراق كرد كه‌ دۆسیه‌ى كوشتنى كورده‌ فه‌یلیه‌كان به‌ جینۆساید بناسێنێت.

سه‌رچاوه‌/ رِۆژنامه‌ى مه‌دا
Top