سامه‌رِائی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی حكومه‌تی داهاتوو سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گولاَن سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌یاد سامه‌رِائی دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر كوتله سیاسییه‌كان به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بن، حكومه‌تی نوێی عێراق حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و ته‌كنۆكرات ده‌بێت.
سامه‌رِائی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به پێی پێشبینییه‌كان و رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كان ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن له حكومه‌تی نوێ‌دا، گوتیشی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و كورسییه‌كان هاوسه‌نگی نێوان كوتله‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌لاَنسێك هه‌بێت بۆ راگرتنی حكومه‌ت له نێوان كوتله‌كان.
بۆ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌كه‌ی د.ئه‌یاد سامه‌رائی ژماره 807 ی گۆڤاری گولاَن بخوێنه‌وه.
