شاوێس: بۆ كورد وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه گرنگتره
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ گۆڤاری گولاَن، سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا د. رۆژ نوری شاوێس به پێویستی زانی بۆ جاری دووه‌م له سه‌ر یه‌ك كورد پۆستی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه له حكومه‌تی نوێ‌دا وه‌ربگرێته‌وه.
شاوێس روونیشی كرده‌وه كه شیعه‌كان ( هاوپه‌یمانی نیشتمانی ) ده‌ست به‌رداری وه‌زراه‌تی نه‌وت نابن چونكه بۆچوونیان وایه گرنگترین وه‌زراه‌تێكه له ده‌وڵه‌ت، له باره‌ی وه‌زاره‌تی دارییه‌وه شاوێس گوتی ئه‌و وه‌زراه‌ته له‌گه‌ڵ گرنگییه‌كه‌ی به‌لاَم پابه‌ندی ئه‌و یاسا‌و برِیارانه ده‌بێت كه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن و ناتوانێت جگه له‌و چوارچێوه‌یه برِیاری دیكه ده‌ربكات له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه.
جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه ده‌توانێ رووی كورد به ده‌ره‌وه نیشان بدات و له نزیكه‌وه بوونی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌موو لایه‌ك.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی لێدوانه‌كه‌ی د.رۆژ نوری شاوه‌یس، ژماره 807 ی گۆڤاری گولاَن بخوێنه‌وه.
