له‌م هه‌فته‌یه‌دا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دارِشتنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌واو ده‌كات
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لێژنه‌ی راسپیِردراو بۆ دارِشتنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كۆتایی به كاره‌كانی خۆی دێنێ و یاسایه‌كه ته‌واو ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشوور رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لێژنه راسپیِردراوه‌كه‌ی ئه‌لعێراقییه كۆتایی به دارِشتنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان دێنێ و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه كاری پێبكرێت، گوتیشی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لێژنه راسپیِردراوه به‌رده‌وام كار ده‌كات بۆ دارِشتنی ئه‌و یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ته‌واو بێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عاشوور جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان رێككه‌وتوون كه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ده‌وڵه‌ت كاره‌كانی خۆی له پاڵ كاره‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن، روونیشی كرده‌وه هه‌موو كوتله‌كان له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له سه‌ر بكرێت و دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری ده‌نگی له سه‌ر بدرێت ، باسی ئه‌وه‌شی كرد ده‌بێت ماوه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری دوای یه‌ك مانگ له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان واتا ده‌بێت له ماوه‌ی 15 رۆژی دیكه پێكبهێنرێت.
عاشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه ده‌بێت سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان بكات، گوتیشی هه‌موو كوتله‌كان رێككه‌وتوون كه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ماوه‌ی حكومه‌تی نوێ‌دا چالاكی خۆی له پاڵ چالاكییه‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجام بدات.
عاشوور جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی ده‌بێت له پاڵ ده‌ركردنی پرسه ستراتیژییه‌كان، گوتیشی ده‌بێت ئه‌و برِیارانه‌ی كه ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌كات له‌لایه‌ن 80% ی ئه‌ندامانییه‌وه ده‌نگی بۆ بدرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه ته ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دادوه‌ری و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی پێكدێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لسۆمه‌رییه
