هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاره‌زوو ده‌كات جارێكی دیكه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كورد وه‌ریبگرێته‌وه
ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌وه كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاره‌زوو ده‌كات جارێكی دیكه وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه بدرێته‌وه كورد، به‌هۆی سه‌ركه‌وتووی ئه‌زموونی كوردی و كه‌سایه‌تی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری له حكومه‌تی پێشوودا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌بدولمه‌هدی خه‌فاجی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كورد توانی له حكومه‌تی رابردوو به جیدی و لێهاتووی و شاره‌زایی ئیداره‌ی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه بكات، روونیشی كرده‌وه له یه‌كگه‌یشتنێكی باش له نێوان كوتله‌كان هه‌یه له سه‌ر داهاتووی ئه‌و وه‌زاره‌ته.
\\
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا خه‌فاجی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا ئێستا هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان برِیاریانداوه به‌شداری له حكومه‌تی نوێ‌دا بكه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌شی خۆی له پۆست و وه‌زاره‌تكان به‌رده‌كه‌وێت، باسی ئه‌وه‌شی كرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوای وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی عه‌ره‌ب بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی عێراق بكات له نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، روونیشی كرده‌وه كه تا ئێستا پرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ هیچ لكوتله‌یه‌ك روون نه‌بۆته‌وه‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش نه‌یتوانیوه ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بێنێت به‌تایبه‌ت كه به‌م دواییانه داوای وه‌زاره‌تی سیادی دیكه‌ی كردووه له بری وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه.ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به شێوه‌یه‌ك كه نابێت ماوه‌ی پێكهێنانه‌كه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستوور له 30 رۆژ تێپه‌رِبێت، گوتیشی له یه‌كگه‌یشتنه‌كانی پێشووی نێوان كوتله سیاسییه‌كان، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت رابگه‌یه‌ندرێ چوانی له یه‌كگه‌یشتنه‌كان توانیان ماوه‌ی دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاه‌رته‌كان دیاری بكه‌ن.
سه‌رچاوه: وكاله اور الاخباریه
