ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له سه‌ر وه‌رگرتنی سێ وه‌زراه‌ت له كابینه‌ی نوێ‌دا رێكده‌كه‌ون
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاشكرایكرد ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی رێككه‌وتوون له سه‌ر وه‌رگرتنی سێ وه‌زاره‌تی دیاریكراو جگه له وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ بۆچوونی جیاواز هه‌یه له نێوان كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان و دابه‌شكردنی كورسییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای خاڵ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ناوخۆیاندا رێككه‌وتوون له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالاَو ته‌ندروستی .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد به هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ دانانی وه‌زیره‌كان پشت به كه‌سانی لێهاتوو و پسپۆر‌و ئه‌كادیمی و ته‌كنۆكرات ده‌به‌ستێ، گوتیشی هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی بالاَو ته‌ندروستی به ئیئتیلافی ده‌وڵ‌تی یاسا ده‌كه‌وێت له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌وڵه‌تی یاسا حه‌نان فه‌تولاوی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاندید ده‌كات، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ر كوتله‌ی ئه‌حرار ده‌كه‌وێت كه سه‌ر به ره‌وتی سه‌دره‌و بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ش په‌رله‌مانتار مه‌ها دووری كاندید كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به باشی ده‌زانێ بۆ ئه‌و خوله‌ی ئێستای حكومه‌ت حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری پێشووی نه‌وت بكاته جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه.
پێشتریش له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در عه‌لی ته‌میمی ئاشكرایكرد كوتله‌كه‌ی ئاره‌زوو ده‌كات پۆستی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و دانیشتووان و گواستنه‌وه و پۆستێكی دیكه‌ی بالاَی ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێت.
جێی باسه وه‌رگرتنی پۆست و كورسی وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه له سه‌ر دوو بنه‌ما ده‌بێت یه‌كه‌میان رێككه‌وتنی كوتله‌كان و دووهه‌میشیان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مه‌شیان له سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی خاڵه‌كان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر وه‌زراه‌تێك جگه له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان.
سه‌رچاوه: الوكاله الاخباریه
