هاوكێشه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت و وه‌زراه‌ته‌كان به خاڵ
په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حه‌سه‌ن سه‌نید شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت و كورسی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی نوێی ئاشكرا كرد.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌نید روونی كرده‌وه دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و كورسی وه‌زاره‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: هه‌موو دوو كورسی و 24% ی كورسی سێیه‌م به‌رامبه‌ر یه‌ك خاڵ ده‌بێت، واتا هه‌رسێ ده‌سه‌لاَته سه‌ره‌كییه‌كه به‌رامبه‌ر 10 خاڵ ده‌بێت و 5 خاڵیش بۆ جێگره‌كانیان، هه‌روه‌ها 3 خاڵ بۆ كورسی وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان و 2 خاڵیش بۆ وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له پله‌ی یه‌كه‌می وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان دێن.
سه‌نید دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ته‌واوی كوتله‌كان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به كه‌سانی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بسپێردرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رجه‌م كوتله‌كان داواكاری به‌رزیان هه‌یه‌و گفتۆی نێوانیشیان به‌رده‌وامی ده‌بێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا تاوه‌كو بابه‌ته‌كانیان له شوێنی خۆیان داده‌نرێن.
حكومه‌تی نوێی عێراق كه بۆ پێكهێنانی سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نوری مالیكی راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی 37 وه‌زراه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت كه له ناویاندا پێنجیان وه‌زراه‌تی سیادیین كه هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و ده‌ره‌وه‌و دارایی و به‌رگری و ناوخۆ ده‌گرێته‌وه، دوای ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان و وه‌زالره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دێن، دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانیش له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن و بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی دابه‌ش ده‌كرێن كه هه‌موو كوتله‌كان به پێویستی ده‌زانن.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی خاوه‌نی 159 كورسی په‌رله‌مانییه، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه 91 و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان 57 و هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت 10 و سه‌ربه‌خۆكان و كوتله بچوكه‌كانیش خاوه‌نی 8 كورسین.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، سه‌نید گوتی: كاری ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كارێكی راوێژییه به‌لاَم برِیاره‌كانی هێزیان به قه‌ده‌ر برِیاری جێبه‌جێكردن ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به گوێره‌ی ته‌وافوقاتی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كان بووه‌و ئه‌و ده‌قه‌ی رێككه‌وتنی نێوان سه‌ركرده‌ی كوتله‌كانی له سه‌ر نووسراوه‌ته‌وه روونی كردۆته‌وه كه ئه‌نجوومه‌ن ئه‌نجوومه‌نی بالاَی راوێژ ده‌بێت له رایی كردنی كاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و له‌لایه‌ن هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زیران و په‌رله‌مان و جێگره‌كانی ئه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دادوه‌ری پێكدێت، باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه 80% ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێنا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
سه‌رچاوه: ئه‌لنه‌خیل
