ئه‌لعێراقییه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات داوای زیادكردنی ده‌سه‌لاَتی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات و له به‌رامبه‌ریشدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات هه‌روه‌كو چۆن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌مه‌ش له پێناو زیادكردنی هه‌ندێكله ده‌سه‌لاَته‌كانی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌لاح جبوری دووپاتی كرده‌وه له ده‌ستووری عێراق ده‌قێكی تایبه‌ت هه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌لعێراقییه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات هه‌روه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشتر هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئامانجیش له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه پێدانی رۆڵ و ده‌سه‌لاَتی زیاتری هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پسپۆری یاسایی تاریق حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ماده‌ی 55 ی ده‌ستوور دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌رۆكی كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران نییه كه خۆیان جێگره‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن و دواتریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگیان له سه‌ر ده‌درێ.
حه‌رب روونی كرده‌وه ده‌ستووری عێراقی ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی دیاریكردووه‌و هه‌مووشیان یه‌كسانن چونكه به‌ده‌نگدان هه‌ڵبژیِردراون، دووپاتیشی كرده‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ته‌نیا خاوه‌نی ده‌سه‌لاَـ نییه ته‌نیا هه‌ندێك ده‌سه‌لاَت نه‌بێت ئه‌ویش بۆ رێكخستنی ئیداره‌ی په‌رله‌مان و دانیشتنه‌كانه.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان موحسین سه‌عدون دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سیسته‌می ناوخۆیی په‌رله‌مان ده‌توانێ ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكات كه ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به ده‌سه‌لاَتی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی.
سه‌عدون كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه به سیسته‌می ناوخۆیی په‌رله‌مان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تی كوتله سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن رێككه‌وتوون له سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كانی ئێستای سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی بێئه‌ویه گۆرِانكاری به سه‌ردا بكرێت.
شبكه هذا الیوم للاخبار
