عه‌لاوی: شهرِێكی سیاسی له‌دژی ئێران به‌رپا ده‌كه‌ین
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی \"الشرق الاوسط\"" رایگه‌یاند: ئه‌و گۆرِانكارییانهی كه به‌ڵێنمان دابوو به گه‌لانی عێراق كه له‌حكومه‌تدا دهبىَ بیكه‌ین، وازی لێناهێنین و به‌ڵێنه‌كانمان ده‌هێنینه جىَ، راسته ئێمه هه‌ردوو پۆسته سیادییه گه‌وره‌كه‌مان له‌ده‌ستدا به‌ڵام هه‌رگیز واز له برِیاری سیاسی ناهێنین.
له‌درێژه‌ی دیمانه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی رۆڵی ئێران له عێراقدا عه‌لاوی گوتی: هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌ب له باره‌ی عێراقه‌وه ناڕۆشنی تێدایه،بۆیه تاكه كاریگه‌ر له سه‌ر رووداوه‌كانی ناو عێراق له ناو وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، ئێرانه.
گوتیشی: ئه‌ركی قورسی داهاتوومان ئه‌وه‌یه كه دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێران بكه‌ین له‌عێراقدا، چونكه ئێران به‌توندی ده‌ستی خستۆته ناو كاروباری عێراق و، تهدهخولێكی زۆر گه‌وره‌شیان كرد تاوه‌كو مالكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ درێژه‌پێدان به‌مه‌بده‌ئی تایفی له‌عێراقدا و، زیاتر پارچه كردنی گه‌ل و خاكه‌كه‌یه‌تی.
ئێمه له رێگه‌ی وڵاتان و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه‌وه داوامان له ئێران كردوه ده‌ست هه‌ڵگرێت له ده‌ستوه‌ردانه ناو كاروباری ناوخۆی عێراق، راشیگه‌یاند، جگه له‌وه‌ش ئێمه ئه‌و په‌یامه‌مان بۆ ناردوون كه دژیان نین، به‌ڵام رێگه‌شیان ناده‌ین ده‌ستبخه‌نه ناو كاروباری عێراقه‌وه.
عەلاوی: ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی شای سعودیه به هه‌ماهه‌نگی و له‌ژێر سێبه‌ری كۆمكاری عه‌ره‌بی هێشتا كاتی به‌سه‌رنه‌چووه و ده‌كری له‌داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ رێكهونه نیشتیمانییه‌كان و، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رهه‌ڵستی تێدا نییه."
