عه‌للاوی: ئێمه‌و كورد پێداگری ده‌كه‌ین ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ستراتیژی دامه‌زراوه‌یه‌كی جێبه‌جێكار بێت
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی كه ئێستا له به‌ریتانیایه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌ی كورِه‌كه‌ی، له لێدوانێكیدا ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌ره‌نتی پێداوه له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ستراتیژی و دابینكردنی دوو راوێژكار‌و یه‌كه‌یه‌كی پاسه‌وانی بۆ پاراستنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، روونیكرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ستراتیژی پشت به گه‌ره‌نتی عێراقی ده‌به‌ستێ نه‌ك گه‌ره‌نتی ئه‌مه‌ریكی.
عه‌للاوی سه‌ر له نوێ دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوا ده‌كات ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ستراتیژی ده‌بێت رۆڵی جێبه‌جێكردن ببینێ نه‌ك هه‌ر ته‌نیا دامه‌زراوه‌یه‌كی ستراتیژ دانه‌ر بێت بێئه‌وه‌ی خۆی جێبه‌جێی بكات، گوتیشی ئه‌وه‌ی دژی ئه‌لعێراقییه‌یه له به‌رِێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت ته‌نیا كۆماری ئیسلامی ئێرانه، باسیشی له‌وه كرد ئێمه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ستراتیژی دامه‌زراوه‌یه‌كی جێبه‌جێكردن بێت، هه‌روه‌كو سه‌درییه‌كانیش بۆچوونێكی هاوشێوه‌یان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ندێك لایه‌نی دیكه له‌وانه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات دژی ئه‌وه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه رۆڵی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ ته‌نیا رۆڵی راوێژی هه‌بێت، گوتیشی ئه‌و برِیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریده‌كات چ برِیاره ره‌هاكان بێت برِیاره ساده‌كان ده‌بێت به زۆرینه په‌سه‌ند بكرێن.
له به‌شێكی یدكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌للاوی رایگه‌یاند له حالێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نه‌كه رۆڵی جێبه‌جێكردنی پێنه‌درێت، ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی شكڵی به‌شداری له حكومه‌ت ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سازشیان كرد له سه‌ر ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به دووریشی نه‌خسته‌وه ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژێرن و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و به‌ره‌یه بكه‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێ گۆرِان بكه‌ن له هه‌ڵس و كه‌وت و كاری حكومه‌ت كه زیاتر له سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی تائیفی دامه‌زراوه، هه‌روه‌كو ده‌یه‌وێ حكومه‌ت به باره راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی راست بكاته‌وه كه دامه‌زراوه‌یه‌كی پیشه‌ییه، كه ئه‌وكات عێراق ده‌توانێ ناسنامه‌ی حه‌قیفی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بزانێت.
سه‌رچاوه_ مه‌رسه‌دی عێراقی _
