عوسمان: سه‌ركه‌وتنی مالیكی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، په‌یوه‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستی كوتله‌كان

عوسمان: سه‌ركه‌وتنی مالیكی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، په‌یوه‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستی كوتله‌كان
گولاَن- ع.ا

ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌ركه‌وتنی كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نوری مالیكی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵوێستی كوتله‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عوسمان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌ ناوخۆیان رێككه‌وتن و له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتری نه‌رمیان نواند بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌و كات سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به‌ هاوكاری هه‌موو كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌توانن ئیداره‌ی ولاَت بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، روونی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ حاڵێكدا كوتله‌كان نه‌یانتوانی كۆتایی به‌ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بێنن له‌ سه‌ر پرسه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌و كات ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێكی راسته‌وخۆ بۆ رێگری كردن و كۆسپ خستنه‌ به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا.

جێی باسه‌ ده‌ستووری عێراق رێگه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆمار داوه‌ كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێ حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێ، به‌ مه‌رجێك نابێت ماوه‌ی راسپاردنه‌كه‌ له‌ 15 رۆژ به‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار تێپه‌رِێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كان له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مالیكی راده‌سپێرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كات رۆژێك به‌ر له‌ واده‌ی ته‌واو بوونی واده‌ی ده‌ستووری بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆك وه‌زیران راسپێرێ حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت.

سه‌رچاوه‌_ واع _
Top