بایدن: كشانه‌وه‌مان له عێراق له قۆناخی ئێستادا ئه‌سته‌مه
له ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی وتارێكی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدنی بلاَوكردۆته‌وه، له وتاره‌كه‌یدا بایدن داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له عێراق، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات تا ئێستا ئه‌و ولاَته رووبه‌رِووی به‌ره‌نگارییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه له به‌رده‌م به ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی .
بایدن به پێویستی ده‌زانێ ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو پابه‌ند بێت به مانه‌وه‌ی له عێراق و رۆڵی خۆیشی زیاتر بكات له بونیاد نانه‌وه‌ی ئه‌منی و سیاسی ئه‌و ولاَته، جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه واشنتۆن پاشه‌كشه ناكات له پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی له پشتگیری كردنی عێراقییه‌كان گوتیشی له قۆناخی داهاتوودا پشتگیرییه‌كان له دۆخی سه‌ربازی ده‌گۆرِدرێن بۆ دۆخی ئه‌منی.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غدا_ واشنتۆن ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له كۆتایی ساڵی 2011 ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له عێراق بكێشێته‌وه، به‌لاَم له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌دا زۆرێكی دیكه له به‌رپرسانی ئه‌منی و سیاسی به پێویستی ده‌زانن هێزه‌كانیان له عێراق بۆ دوای قۆناخی ساڵی 2011 بمێنێته‌وه چونكه پێیان وایه هێشتا عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌ریكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا بایدن باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌رچی بارودۆخی ئابووری له‌و قۆناخه‌ی ئێستا بۆ ئه‌مه‌ریكا قورسه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان داوا له كۆنگرێس ده‌كه‌ن داواكارییه‌كانیان سه‌باره‌ت به پشتگیرییه‌كانیان بۆ عێراق له بودجه‌ی ساڵی نوێ‌دا جێبه‌جێ بكات، گوتیشی ئه‌گه‌ر كۆنگرێس وه‌لاَمی داواكارییه‌كه بداته‌وه ئه‌و كات واشنتۆن ده‌توانێ به پلانێكی تازه‌ی ئه‌منی و سیاسی كاره‌كانی خۆی له عێراق ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه_النخیل_
