سه‌رۆكی میسر بووه هۆی راوه‌ستانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی\" گه‌رده‌لوولی بیابان\"" و دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌رِینی شیعه له خوارووی عێراق"
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میسری عه‌ره‌بی سلێمان عه‌واد دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆكی میسر حوسنی موبارك دژی ئه‌وه بوو جۆرج بۆشی باوك دوای رزگاركردنی ولاَتی كوێت له ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق درێژه به پرۆسه‌ی سه‌ربازی ناسراو به \" گه‌رده‌لوولی بیابان\"" بدات بۆ رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له ساڵی 1991، باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و كات موباره‌ك باوه‌رِی به رزگاركردنی كوێت هه‌بوو به‌لاَم دژی ئه‌وه بوو بۆشی باوك شه‌رِی عێراق بكات و رژێمی سه‌دام حسێن بروخێنێ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بۆشی باوك پرۆسه‌كه رابگرێت و كۆتایی پێبێنێت.
بۆشی كورِ له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا\"" خاڵه‌كانی برِیار\"" كه به‌م دواییانه بلاَویكرده‌وه باس له‌وه ده‌كات له شه‌رِی دووه‌می كه‌نداو سه‌رۆكی میسر حوسنی موبارك هۆشداری پێداوه له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێن، هه‌روه‌كو پێی راگه‌یاندووه كه شه‌رِی عێراق و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دم ئه‌ركێكی ئاسان نییه، به‌لاَم وته بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی میسر رایگه‌یاند به پێچه‌وانه‌وه موبارك هۆشداری داوه‌ته بۆشی كورِ بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رِووی شه‌رِێك نه‌بێته‌وه كه شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێنێ.
عه‌واد باسی له‌وه‌كرد دوای رزگاركردنی كوێت له ده‌ستی هێزه‌كانی عێراقی، موبارك داوه‌تی بۆشی باوكی كرد بۆ میسر، هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوون و درێژه پێدان به پرۆسه‌ی سه‌ربازی گه‌رده‌لوولی بیابان چونه‌كه ئه وایده‌كات ئه‌مه‌ریكا له هێزێكی رزگاركه‌ری كوێت ببێته داگیركه‌ری عێراق، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی موبارك دواتر بووه هۆی راوه‌ستانی پرۆسه‌ی گه‌رده‌لوولی بیابان كه هاوكات له خوارووی عێراق راپه‌رِینی شه‌عبانییه‌ی شیعه‌كان ده‌ستی پێكردبوو، راوه‌ستانی پرۆسه‌كه‌یش بووه هۆی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی راپه‌رِینه‌كه‌و قه‌سابخانه‌یه‌كی گه‌وره بۆ شیعه‌كان دروست بكرێت كه تێیدا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید \""كیمیاوی\""سه‌ركردایه‌تی قه‌سابخانه‌كه‌ی ده‌كرد."
