پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو تاڵه‌بانی مالیكی راده‌سپێرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆك كۆماری دووباره هه‌ڵبژێردراوی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی راده‌سپێرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
سه‌رچاوه په‌رله‌مانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆژێك به‌ر له‌واده‌ی ته‌واو بوونی ماوه‌ی ده‌ستووری تاڵه‌بانی رۆژی پێنج شه‌ممه 25/11/2010 داوا له مالیكی ده‌كات حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت، سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد تاڵه‌بانی به جیدی ئاره‌زوو ده‌كات ماوه‌یه‌كی باش له به‌رده‌م مالیكی دابنێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه مالیكی له‌و رۆژه‌وه‌ی تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه داوای لێده‌كات حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت له‌گه‌ڵ كوتله‌كان ده‌ستی كردووه به راوێژ.
جێی باسه دوای تێپه‌رِینی 8 مانگ به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار، رۆژی پێنج شه‌ممه 11/11/2010 به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی حكومه‌تی نوێی پێكهێنراو په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی ئه‌نجامداو سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارد.
