ئه‌لعێراقییه رافیع عیساوی ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ژووری كۆبوونه‌وه‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زراه‌ته‌كان ده‌ست ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتوون، پێده‌چێت كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو رافیع عیساوی به وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته بسپێرێ.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو ژووری كۆبوونه‌وه‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه به‌هۆی ئه‌وناوبانگ و كه‌سایه‌تییه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌لعێراقییه عیساوی بۆ ئه‌و پۆسته داناوه به‌تایبه‌ت كه عیساوی له حكومه‌تی پێشوو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌و ئه‌زموونێكی باش و سه‌ركه‌وتووی هه‌یه له بواری به‌رِێوه‌بردنی كاری دیبلۆماسی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه عیساوی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌یه له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌كانی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه وه‌حده جومه‌یلی ئاشكرایكرد سێ وه‌زراه‌تی سیادی خراوه‌ته به‌رده‌م كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ، گوتیشی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و دارایی و نه‌وت خراونه‌ته به‌رده‌م كوتله‌كه‌ی به‌لاَم كوتله‌كه‌ی به باشی ده‌زانێ پۆستی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی نوێنه‌رایه‌تی عێراق بكات له نێوه‌ندی عه‌ره‌بی.
