نوجێفی سزای دارایی به سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌سه‌پێنێ كه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نابن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی به پێویستی زانی په‌رله‌مانتاران پابه‌ندی ده‌وامی فه‌رمی و دیاری كراوی خۆیان بن، دووپاتیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك پابه‌ندی ده‌وامی فه‌رمی نه‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
دوا به‌دوای دانیشتنی سێیه‌می په‌رله‌مانی نوێی عێراق له لێدوانێكدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه په‌رله‌مان شوێنی نوێنه‌رایه‌تی كردنی گه‌لی عێراقه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو په‌رله‌مانتاران به‌و ئه‌ركه‌ی خۆیان هه‌ڵبستن كه جه‌ماوه‌رو خه‌ڵك ده‌نگیان بۆ داوه، دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پشت به خشته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌به‌ستن بۆ ده‌وامی فه‌رمی په‌رله‌مانتاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سه‌رپێچی له خشته‌كه بكات رووبه‌رِووی سزای دارایی ده‌بێته‌وه، گوتیشی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان نابێت یاخود له دانیشتنه‌كان دواده‌كه‌وێت سزای دارایی به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ و دواتریش ناوه‌كه‌ی له ماڵپه‌رِی تایبه‌تی په‌رله‌مان و رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه بلاَوده‌كرێته‌وه.
جێی باسه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی پێشوو بۆ هه‌ر ئاماده نه‌بوونێكی په‌رله‌مانتاران له دانیشتنه‌كان برِی 500 هه‌زار دیناری وه‌كو سزا دانابوو.
