ڤیتۆكردنی برِیاری جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر تاریق عه‌زیز مانای ئه‌وه نییه ناوبراو بوراوه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پسپۆری یاسایی تاریق حه‌رب برِیاری لێبوردنی تاوانبارانی تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای دهسهلاَتهكانی عێراقییه كه له ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه.
حه‌رب روونی كرده‌وه برِیاری جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر تاوانبار تاریق عه‌زیز جێگری سه‌رۆك وهزیرالنی حكومه‌تی پێشووی عێراق پێویستی به مه‌رسوومی كۆماری هه‌یه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی برِیارهكه له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا قسه كردن له سه‌ر لێبوردن له تاریق عه‌زیز كاتی نه‌هاتووه‌و هێشا زووه، چونهكه تا ئێستا دۆسییه‌كه له به‌رده‌ستی دادگای تهمیزدایه كه ئه‌ویش له‌لای خۆی برِیارهكه به گوێره‌ی زۆری سكالاَكان و قسه‌ی شاهێد عه‌یان و به‌ڵگه‌نامه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له كۆتاییدا حه‌رب باسی له‌وه‌كرد ڤیتۆكردنی برِیارهكهی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر تاوانبار تاریق عه‌زیز به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ناوبراو لێبوردنی بۆ ده‌رچووه، چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی دهسهلاَتهكانی عێراقییه به گوێره‌ی ده‌ستوور.
