پسپۆرێكی یاسایی: به پێی ده‌ستوور ئافره‌تان و كه‌مینه‌كان بۆیان نییه داوای وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت بكه‌ن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پسپۆری یاسایی تاریق حه‌رب دووپاتی كرده‌وه‌داواكاری ئافره‌تان و كه‌مینه‌كان بۆ به‌شداریكردن له پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان هیچ پشبه‌ستێكی ده‌ستووری نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ماده‌ی 49 ی ده‌ستووری عێراق برِیاری له سه‌ر میكانیزمی \" كوتا \"" داوه، كه میكانیزمێكه په‌یوه‌ست به ئافره‌تان و كه‌مینه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا بۆیان هه‌یه پۆسته‌كانی ناو په‌رله‌مان وه‌ربگرن، به‌لاَم ماده‌ی 125 ی ده‌ستوور برِیاریداوه كه‌مینه‌كان ئیداره‌ی ناوخۆی ناو پارێزگاكان له‌وانه‌ش به‌رِێوه‌به‌ری ناحییه‌و شارۆچكه‌كان، گوتیشی به پێی ده‌ستوور ئه‌وان ناتوانن هیچ پۆستێكی وزاری وه‌ربگرن به‌لاَم ده‌كرێ سه‌رۆك وه‌زیران ره‌چاوی بارودۆخی حكومه‌ته‌كه‌یی و ئه‌وان بكات.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بۆ كاروباری ستراتیژی كه برِیاره سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكات، حه‌رب گوتی ده‌بێت ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ربكات و جێبه‌جێیشی بكات."
