تاڵه‌بانى: توركیا نه‌یده‌ویست ببمه‌وه‌ به‌سه‌رۆك كۆمار

تاڵه‌بانى: توركیا نه‌یده‌ویست ببمه‌وه‌ به‌سه‌رۆك كۆمار

گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ توركیا سه‌ركه‌وتو نه‌بو له‌ هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.

(جه‌لال تاڵه‌بانى) سه‌رۆك كۆمارى عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی میللەتی توركی رِایگه‌یاند: توركیا سیاسه‌تێكى سه‌ركه‌وتوى نه‌بو له‌ هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، و دابه‌شكردنى پۆسته‌ سیادیه‌كان به‌وجۆره‌ نه‌بو كه‌ حكومه‌تى توركیا ده‌یویست به‌تایبه‌ت هه‌ردو پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

گوتیشى: توركیا یاریه‌كى سیاسی كرد له‌ عێراق سه‌ركه‌وتو نه‌بو و ده‌یوست ئه‌یاد عه‌لاوى ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار به‌لاَم به‌وجۆره‌ نه‌بو.

تاڵه‌بانى سه‌رسورِمانى خۆى ده‌ربرِی له‌ دژایه‌تى كردنى هه‌ندێك به‌رپرسى توركیا بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك كۆمار و گوتى: له‌كاتێكدا له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى كردنى مندا په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا و هه‌روه‌ها توركیا و عێراق به‌ره‌وپێشچونى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌لاَم هه‌ندێك به‌رپرسى توركیا نه‌یانده‌ویست ببمه‌وه‌ به‌سه‌رۆك كۆمار.
Top