موحسین سه‌عدون: له‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆك كۆمار مالیكی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌سپێرێ
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند چاوهرِوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق نوری مالیكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق راسپێرێت.
موحسین سه‌عدون به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌م هه‌فته‌یه‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق\"".
روونی كرده‌وه\"" تا ئێستا دانووستاندن له نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌نجامدراوه بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، به‌ڵام دانووستاندنی جیددیی و فه‌رمی نه‌بووه\"".
وتیشی\"" كورد له چوار تا پێنج پۆستی وه‌زاریی له حكومه‌تی داهاتووی عێراق وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كام وه‌زاره‌ت بۆ كورد ده‌بێت\"".
"
