عارف ته‌یفوور: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو دانووستاندنی جیددیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌ست پێده‌كات

عارف ته‌یفوور: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو دانووستاندنی جیددیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌ست پێده‌كات
هه‌ولێر _ سامان

عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا وتوێژی چرِ له‌ نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ست پێده‌كات.

ته‌یفوور له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا دانووستاندنی چرِو جیددیی له‌ نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ست پێده‌كات\"".

روونی كرده‌وه‌\"" به‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌ سیادیه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر گرفت له‌ نێوان لایه‌نه‌كان نه‌ماوه‌، بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی داهاتوودا كه‌ ماوه‌ی یاساییه‌ لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ریكده‌كه‌ون\"".

وتیشی\"" كورد پێداگیریی ته‌واو له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تێكی سیادیی ده‌كاته‌وه‌ له‌ گه‌ل چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی\"".
"
Top