سامهرِائی: ئه‌لعێراقییه داوای هه‌ردوو وه‌زراه‌تی ناوخۆ و دارایی ده‌كات
له لێدوانێكدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عه‌بدولكه‌ریم سامهرِائی دووپاتی كرده‌وه‌و به پێویستی زانی ده‌بێت كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا پشكی شێری له وه‌رگرتنی وهزراهتكان به‌ربكه‌وێت، به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به ده‌ست بێنێت.
سامهرِائی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاره‌زوو ده‌كات له حكومه‌تی نوێ‌دا هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی له چوار چێوه‌ی وه‌زراه‌ته سیادییه‌كان وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند وهزراتێكی دیكه كه به‌پێی ده‌ستكه‌وت و كورسی په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سامهرِائی رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دوای پشووی جه‌ژن راسته‌وخۆ له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پێكهێنراوی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی كۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان.
برِیاره دوای ته‌واوبوونی پشووی جه‌ژن كه رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی پێدێت هه‌وڵه‌كان بۆ په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ماوه‌دا بتوانرێ حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
