عوسمان: كورد پشتگیری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زراه‌ته‌كان ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند زۆرێك له كوتله سیاسییه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی نوێی غێراق كه‌مبكرێته‌وه‌و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیشیان به یه‌كه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن یه‌ك وه‌زیره‌وه كاروباره‌كانی به‌رِێوه بچێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پشتگیری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات، گوتیشی گرنگ نییه وه‌زاره‌ته‌كان ژماره‌یان زۆر بێت، به‌ڵكو گرنگه ئه‌و وه‌زاره‌تانه كار بكه‌ن و بتوانن ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌لی عێراق به ده‌ست بێنن، عوسمان به پێویستیشی زانی دانانی وه‌زیره‌كان و به‌رِێوه‌به‌ره‌كان له سه‌ر بنه‌مای توانا‌و لێهاتوویی و كارامه‌یی و نه‌زاهه بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوتله‌كان داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدایه‌و هه‌روه‌ها جارێكی متمانه بۆ هاولاَتیان ده‌گێرِێته‌وه.
