عه‌لوانی: پێویسته پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه بدرێته كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌ب
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌حمه‌د عه‌لوانی دووپاتی كرده‌وه له یه‌كگه‌یشتنێكی جیدی هه‌یه له نێوان كوتله‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران.
عه‌لوانی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سووره له سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بێنێت به‌م پێیه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ر بنه‌مای كورسییه‌كانی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌لوانی به پێویستی زانی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بدرێته كه‌سێكی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی عێراق له ولاَتانی جیهانی و عه‌ره‌بی، گوتیشی ئه‌مه گومانكردن نییه له نیشتمان په‌روه‌رییه‌تی كوردی به‌ڵكو كرانه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆی عێراق به رووی ولاَتانی عه‌ره‌بی.
عه‌لوانی روونیشی كرده‌وه سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی عێراق له كارامه‌یی و لێهاتوویی و نه‌زیهی كادیره‌كانی به ئه‌نجام ده‌گات، به پێویستیشی زانی كه‌سانی ته‌كنۆكرات له پۆسته‌كان دابنرێن.
