جۆرج بۆش: سه‌رۆكى میسر پێى رِاگه‌یاندبوم كه عێراق چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌یه
گولاَن/ساڵح محمد
جۆرج بۆشى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كتێبه‌كه‌یدا كه تایبه‌ت بو به یاده‌وه‌ریه‌كانى سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى كردنى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند نهێنیه‌كى گرنگى دركاندوه و بوه‌ته جێی سه‌رنجى سه‌رجه‌م میدیا و سیاسه‌تمه‌دارانى جیهان.
له كتێبه‌كه‌یدا جۆرج بۆش ئاشكرایی كرد كه پێش ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر عێراق (حوسنى موباره‌ك)ـى سه‌رۆكى میسر پێى رِاگه‌یاندبو كه عێراق چه‌كى بایلۆجى هه‌یه و ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها جۆرج بۆش له كێتێبه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى كه باڵیۆزى سعودیه له ئه‌مه‌ریكا پێى رِاگه‌یاندوه كه ولاَتانى هاوپه‌یمان چاوه‌رِوانى برِیارى ئه‌مه‌ریكان بۆ لێدانى عێراق.
