ده‌قی وته‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پاش دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆك كۆماری عیراق
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و دلۆڤانه‌وه
خوشكان و برایانی به‌ڕێزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
سڵاوی خواتان لێبێت
به یارمه‌تی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و پشتیوان به‌ده‌نگدانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له‌لایه‌ن گه‌لی عیراقه‌وه سه‌رپشك كراون، به سوپاسه‌وه شه‌ره‌فی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌م بۆ سه‌رۆكی كۆماری عیراق په‌سه‌ند كرد.
من له كاتێكدا سوپاس و پێزانینی خۆم ده‌رده‌برِم، هه‌ست به گه‌وره‌یی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌م كه خستوتانه‌ته سه‌رشانم، زۆر باشیش ئاگاداری ئه‌و خواست و هیوایانه‌م كه گه‌له به‌ڕێزه‌كه‌مان هه‌ڵی ده‌چنێت له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حوكم له وڵاته‌كه‌ماندا، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه ئاڵۆز‌و حه‌ساسه‌ی مێژووه‌كه‌یدا.
له كانگای دڵمه‌وه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك، وای ده‌بینین ئه‌م هه‌نگاوه كه زۆرچاوه‌ڕێی بوین، ده‌سپێكێكی دیاری كرد بۆ زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی ده‌ستوریی بۆ ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی له خۆ بگرێت، كه پێویسته هه‌رچی زووه ده‌ست بكات به چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و دۆسیه هه‌نوكه‌ییانه‌ی ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان و ئۆقره‌یی وڵاته‌كه‌مان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان و ده‌ستبه‌كاربون بۆ ئه‌ركی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریی له‌سه‌ر وه‌ستاوه‌و پێوه‌ی به‌نده .
پێویسته سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ فه‌خامه‌تی برامان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تۆماربكه‌ین كه ده‌ستپێشخه‌رییه مێژوییه‌كه‌ی فاكته‌ری سه‌ره‌كی ره‌واندنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و یه‌كخستنی گوتاره‌كان بوو، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌و ئه‌نجامه‌كانی سه‌لماندی هێزه سیاسییه عیراقییه‌كان ده‌توانن ئاڵۆزترین كێشه كه روبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه به‌هێزی خۆیی و له‌سه‌ر خاكی عیراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن، سه‌لماندیشی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی عیراقییه‌كان هه‌ر به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌و توانای لابردنی كۆسپه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه‌كانی به‌رده‌م وڵاتی هه‌یه، ئه‌مڕۆ رۆژی سه‌ركه‌وتن و رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی عیراقی یه .
ئێمه‌ی عیراقی ده‌یان ساڵه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینین كه سه‌رده‌می زوڵم و چه‌وساندنه‌وه كۆتایی بێت و سه‌رده‌می ئازادی و دیموكراسی بێته پێشه‌وه تا ده‌ست له ناو ده‌ست كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌و سامانانه وه‌ربگرین كه په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوین له پێناوی خۆشگوزه‌رانی گه‌ل و پێشخستنی وڵات‌دا.
روخاندنی رژێمی دیكتاتۆریی ده‌رگاكانی واڵا كرد له‌به‌رده‌م ئه‌م ئامانجه مه‌زنه‌دا، ئازادی راده‌ربڕین هاته ئاراوه‌و میدیاكان زۆر بون و رێكخراوه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ژماره‌یان په‌ره‌ی سه‌ندو پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات كۆتاییهات، داهاتی هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه دایان ده‌بڕاندین له تازه‌ترین ده‌سكه‌وت و داهێنانی شارستانیی و زانیاریی و زانست و ریگربون له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییمان به جیهان، هیچیان نه‌مان و په‌یوه‌ندیی به‌هێزمان دامه‌زراند له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه جیاجیاكاندا.
رزگاربون له تاریكی ژێر ده‌ستیی و كۆیلایه‌تی به‌ره‌و روناكیی ئازادیی، كۆسپ و سه‌ختیی زۆری هاته‌ڕێ، له سه‌رو هه‌مویانه‌وه شه‌پۆلی تیرۆری دڕندانه بو كه مه‌رامی سه‌ره‌كی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌رده‌می رابردوی تاریكیی و خۆشكردنی ئاگری دوبه‌ره‌كیی و شه‌ڕی ناخۆ بو، روداوه‌كان سه‌لماندیان ئه‌گه‌ر ئاگر كه‌وته‌وه سنوری نه‌ژادیی و ئایینیی و مه‌زهه‌بیی ناناسێت، به‌ڵكو كڵپه‌كه‌ی هه‌موو نیشتمان ده‌سوتێنێت به هه‌موو به‌ش و پێكهاته‌كانییه‌وه .
ئه‌وانه هه‌موی وایانكرد كاروانه‌كه‌مان هه‌ندێكجار خاو ببێت، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و خاو‌و خلیچكییه چه‌ند مانگێك پێكهێنانی حكومه‌تی دواخست، ئه‌وه‌ش هه‌لی دروستكرد بۆ فرسه‌ت ته‌ڵه‌ب و شه‌ڕخوازان دوباره بۆشایی ئه‌منیی و سیاسیی بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كاربهێنن تا وڵات په‌ك بخه‌ن .
به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی برام نوری مالكی، به‌ربه‌ستێك داده‌نێین له به‌رده‌م تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی مه‌رامیان نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كییه، چونكه ئۆقره‌یی راسته‌قینه‌و ئاسایشیی هه‌میشه‌یی ته‌نها له سایه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی راسته‌قینه به‌دی دێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌مووان پیاچونه‌وه‌ی گشتگیری رابردو بكه‌ین، له‌سه‌ر بنه‌مای لێبورده‌یی و لێخۆشبون بێ له‌بیر چونه‌وه‌ی تاوانه‌كان و شاردنه‌وه‌ی روداوه‌كان، ئه‌وه‌ش پێویسته له لاپه‌ڕه‌كانی مێژودا وه‌ك په‌ندو وانه تۆمار بكرێن، بكرێته به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و شكستێك به‌ره‌و دواوه .
ئاشتبونه‌وه‌ی راسته‌قینه كه باسی ده‌كه‌ین یانی فه‌رامۆشكردنی سه‌نگه‌رگرتنی (ئایینیی، مه‌زهه‌بیی، نه‌ته‌وه‌یی، حزبیی و عه‌شایریی) به‌هه‌مو شێوه‌كانییه‌وه‌و رێگرتن له‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پاوان بكرێت بۆ لایه‌نێك و ئه‌وی تری لێ بێ به‌شبكرێت، به‌خشینی پۆست و دابه‌شكردنی لێپرسراوێتییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و شاره‌زایی و پسپۆڕیی و نه‌زاهه‌ت بێت نه‌ك لایه‌نگریی و ئینتما، ئاشتبونه‌وه به چه‌مكه فراوانه‌كه‌ی مه‌رج و ده‌ستپێكه، نه‌ك هه‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش به‌ڵكو بۆ ریشه كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و تازه‌كردنه‌وه‌ی كاری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كۆتاییهێنان به ته‌وه‌زه‌لیی ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌و گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنیان به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م و داخوازییه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا ده‌گونجێت .
ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ رێكخستنی ماڵی خۆمان و باڵا ده‌ستكردنی ته‌بایی تیایدا، كاریش بكه‌ین بۆ بنیاتنانی مرۆڤی نوێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك توندوتیژیی ره‌ت بكاته‌وه له كاری سیاسیی‌دا و رای به‌رامبه‌ر په‌سه‌ند بكات، بڕوای به ئاڵوگۆڕی به ئاشتیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و دژی خۆ په‌رستیی و كورسیی په‌رستیی و خۆ به‌زل زانین و فه‌رامۆشكردنی ئه‌وی تر، مرۆڤێك كه هه‌ست بكات تێكه‌ڵی ئایینیی، مه‌زهه‌بیی، یان نه‌ته‌وه‌یی رۆڵه‌كانی تری وڵاته‌كه‌ی مه‌رجێكه بۆ ژیان و وجودی، چونكه گوڵدانی عیراقی، ره‌نگ بۆی خۆی ون ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌شێكی لێ داببڕێت یان لێی جیا بكرێته‌وه .
به‌و پێیه‌ی ئێمه له جیهانێكدا ده‌ژیین كه پێكه‌وه به‌ستراوه پێویسته هه‌وڵی ته‌واو بده‌ین بۆئه‌وه‌ی باشترین و به‌هێزترین په‌یوه‌ندیی ببه‌ستین له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره عه‌ره‌بیی و ئیسلامییه‌كه‌ماندا به تایبه‌تیی ده‌وڵه‌تانی براو دراوسێكانمان و هه‌موو وڵاتانی تری جیهانیشدا، هاریكاریی دوقۆڵیی و فره لایه‌نیی ئیقلیمیی و جیهانیی ده‌بێت فاكته‌ری ئۆقره‌یی و پاراستنی ئاڵوگۆڕی ئابوریی و كلتوریی بێت و به‌كاربهێنرێت بۆ نوێترین داهێنانه مه‌عریفییه مرۆیی و ته‌كنه‌لۆژیاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی په‌ره‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش ده‌بێت هه‌موی بخرێته خزمه‌تی هه‌مه‌ره‌نگ كردنی ئابوریی وڵاته‌كه‌مان و به‌دیهێنانی بوژانه‌وه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی پێشكه‌وتنی خێرا له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و رۆشنبیریی و زانست و هونه‌ردا .
چه‌مكی شه‌راكه‌ت له به‌ڕێوه‌بردندا نابێت هه‌ر له دابه‌شكردنی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا قه‌تیس بكرێت و میكانیزمی بڕیاردانی پێ دیاریی بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له روانگه‌ی شه‌راكه‌ته‌وه بێت له نیشتماندا، ئه‌وه‌ش ئه‌و پایه‌و كۆڵه‌كه‌یه‌یه كه ده‌وڵه‌تی نوێی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، پشت ده‌به‌ستێت به ناسنامه‌ی نیشتمانیی كۆكه‌ره‌وه‌ی رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌به‌كان بێئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی هیچ كامیان ون بكرێت، ده‌وڵه‌تی یه‌كسانیی بێت له نێو هاووڵاتیه‌كاندا نه‌ك له‌رێی ده‌قه ده‌ستورییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو له رێی پراكتیكییه‌وه، پێویستیشه بناغه‌ی نه‌گۆڕی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كی ده‌رفه‌ت و یه‌كسانیی و زه‌مانه‌تی ماف له‌كاركردن و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌ندروستیی-یان پێوه دیار بێت.
خوشكان، برایانی به‌ڕێزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه له‌م قۆناغه ئاڵۆزه‌دا پێویست به‌وه ده‌كات هه‌میشه ئاگامان له ویسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێت كه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و شه‌رعیه‌تیانه، ده‌بێت گوێ له ده‌نگی خه‌ڵك و داوا ره‌واكانیان بگرین، به‌رژه‌وندیی گشتیی بخه‌ینه سه‌رو هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی فیئه‌وی و تایبه‌تییه‌وه .
چیتر په‌سه‌ند نیه وڵاتێك په‌روه‌ردگار ئه‌و هه‌موو خێر‌و بێره‌ی پێ به‌خشیبێت، رۆڵه‌كانی به ده‌ست هه‌ژاریی و بێكاریی و خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بناڵێنن، ئه‌و سامانه سروشتییانه‌ی په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوین و ئه‌و میراته شارستانیی و مێژوییه مه‌زنه‌ی له دۆڵی رافیده‌ین بۆمان به‌جێماوه‌و ئه‌و توانا مرۆییه‌ی عیراقی پێ ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌بێت هه‌موی له خزمه‌ت گه‌شه پێدانی وڵاته‌كه‌ماندا بێت ئه‌وه‌ش به پرۆژه‌یه‌كی بوژانه‌وه دێته دی كه هه‌مومان یه‌كڕیز بین بۆ سه‌رخستنی .
له كاتێكدا سوپاس و پێزانینی خۆمتان بۆ دوباره ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م كه هه‌ر به‌وه‌فا بم بۆ ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی ده‌یان ساڵ له پێناویان‌دا خه‌باتمان بۆ كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ی له ویژدانماندا ره‌گی داكوتا له ده‌ستوره‌كه‌ماندا چه‌سپاندمان.
ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌پێتان سپاردوم ، ئه‌مانه‌تێكه له گه‌ردنم و په‌ی ده‌به‌م به مه‌زنیی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی، پابه‌ندبونه‌كانم له‌به‌رده‌م گه‌ل و ئێوه‌دا قه‌رزێكه له‌سه‌رم لێی لاناده‌م.
به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ وه‌ك خزمه‌تكاری گه‌لی عیراق ده‌مێنمه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م بۆ په‌ره‌پێدانی سیستمه دیموكراسییه فره‌ییه فیدڕاڵییه‌كه‌ی و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی عیراق له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێمه‌وه سه‌رمان بخات له هه‌نگاوه‌كانماندا به‌ره‌و به‌دیهێنانی ویست‌و داواكانی گه‌له‌كه‌مان له ئارامیی و ئۆقره‌یی و خۆشگوزه‌رانیی، به‌ڵێنیش ده‌ده‌م كه به‌پێی بڕگه‌ی (ب)ی مادده‌ی 76 ی ده‌ستور سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌ت بسپێرم به كاندیدای گه‌وره ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی كه ئه‌ویش هاوپه‌یمانیی نیشتیمانییه به‌وه‌ش برای به‌رێزو شایسته د.نوری مالكی راده‌سپێرم وه‌زاره‌تی نوێ پێكبهێنێت .
