سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێڕاق کۆبووه‌وه
له دیدارێکدا، که به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی بوو، باس له هه‌وڵه به‌ئه‌نجام گهیشتووهکانی پڕۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێڕاق کرا. له‌م باره‌یه‌وه، باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێڕاق پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ده‌سپێشخه‌رییه‌که‌ی، که به‌هۆیه‌وه، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێڕاق له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ رێك که‌وتن.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا، باس له پێشڤه‌چوونه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێڕاق کراو ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه، که هه‌ر پڕۆسه‌یه‌ك له عێڕاقی نوێ پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌وافوق و به‌شداریکردنی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی وڵات بێت.
