\"توركیا له‌هه‌وڵى دورخستنه‌وه‌ى عێراقه‌ له‌ ده‌ست تێوه‌ردانى ئێران\"" "

\

گولاَن/ساڵح محمد

رِۆژنامه‌كانى توركیا بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا (ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) بۆ عێراق بۆ دورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى ئێران بو له‌ كاروبارى ناوخۆى عێراق و ده‌ست تێوه‌ردانى ئه‌و ولاَته‌بو له‌ كاروبارى عێراق به‌تایبه‌ت پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رِایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ عێراق پێش كۆبونه‌وه‌ى سه‌كرده‌ى كوتله‌ سیاسیه‌كانى عێراق مه‌به‌ست تێیدا تێپه‌رِاندنى ئه‌و قه‌یرانه‌یه‌ كه‌ عێراق تێی كه‌وتوه‌ به‌هۆى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێ.

توركیا رِۆڵێكى گرنگى هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا بۆیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانى عه‌ره‌ب له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه‌ توركیا به‌هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانى رِۆڵى ئێران كه‌م بكاته‌وه‌ له‌ عێراق.
Top