گه‌یتس: ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

گه‌یتس: ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

گولاَن/ساڵح محمد
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى نیشاندا بۆ مانه‌وه‌ى له‌عێراق دواى ساڵى 2011 ئه‌گه‌ر عێراقیه‌كان داوایان لێبكه‌ن.

(رِۆبه‌رت گه‌یتس) وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا بكات دواى ساڵى 2011 له‌عێراق بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا ئاماده‌ییمان تێدایه‌ له‌سه‌ر داواى عێراقیه‌كان له‌ عێراق بمێنینه‌وه‌.

به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌بێت له‌ ساڵى 2011 هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بكشێننه‌وه‌ و ئه‌ركى پاراستنى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو رِاده‌ستى حكومه‌تى عێراق بكه‌نه‌وه‌.

گوتیشى: تاوتوێ كردنى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كه‌وێته‌ دواى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق، و گفتوگۆ له‌و باره‌وه‌ ده‌كرێت.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ برِیارى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ده‌ست عێراقیه‌كاندایه‌.
Top