له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ، كوتله‌كان له سه‌ر 3 خاڵی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم رێككه‌وتن
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه سه‌ركرده‌ی كوتله ساسییه‌كان له به‌غدای پایته‌خت كۆتاییان هێنا به كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می خۆیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له هه‌ولێر گرێدا بۆ تاوتاوێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی به‌شێوه‌یك هه‌موو كوتله براوه‌كان به‌شداربن له حكومه‌ته‌كه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رۆژ نوری شاوێس رایگه‌یاند له كۆی 14 خاڵ كه له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه، كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر ته‌نیا سێ خاڵ رێككه‌وتوون.
سه‌رۆكی شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌كان له سه‌ر هه‌ر یه‌ك له خاڵه‌كانی، پابه‌ند بوون به ده‌ستوور، رێككه‌وتنی نیشتمانی، هاوسه‌نگی له دهسهلاَتهكان، رێككه‌وتوون.
برِیاره ئهمرِۆ چوارشه‌ممه كوتله سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م ئه‌نجام بده‌ن پێش ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێنج شه‌ممه بچنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان، برِیاریشه له كۆبوونه‌وه‌ی ئهمرِۆدا تاوتوێی چۆنییه‌تی چوونه ناو په‌رله‌مان بكه‌ن.
