\"رِۆڵی ئێران له عێراق بهرهولاوازى ده‌چێت\"""
گولاَن/ساڵح محمد
به‌رپرسێكى بالاَى هێزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه رِۆڵی ئێران له عێراقدا بهرهوكهم بونه‌وه ده‌چێت و حكومه‌تى ئێران سه‌نگى جارانى نه‌ماوه له عێراق.
(رِۆبهرت كون) یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رِایگهیاند:
دهسهلاَتى ئێران له‌چه‌ند مانگى رِابردودا بهروكهمبونهوه چوه و سه‌نگ و قورسایی ئێران له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌ره‌چاو كه‌مى كردوه.
گوتیشى: ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له ئێرانه‌وه دێته ناو عێراق به‌شێویه‌كى نایاسایی و بهلاَم دڵنیانین له‌وه‌ى كه لهرِێگهى حكومه‌تى ئێرانه‌وه ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازیانه دێته عێراق یان كه‌سانى ناحكومى ده‌ینێرێت.
