توركیا: كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به عێراق و بارودۆخی ئه‌و ولاَته به‌رێوه ده‌چێت
برِیاره رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری ئه‌نتاكیا له توركیا به به‌شداری به‌رپرسانی سیاسی و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی له 14 ولاَتی عه‌ره‌بی و بیانی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت له سه‌ر عێراق و بارودۆخی ئه‌و ولاَته بهرِێوه بچێت.
له‌مباره‌یه‌وه ناوه‌ندی توركی- ئاسیایی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ناسراو به ( تسام )كه كۆنگره‌كه‌ی رێكخستووه، له به‌یانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری ئه‌نتاكیا به هاوكاری حاكمی ئه‌و شاره كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوانی تایبه‌ت به عێراق و بارودۆخی ئه‌و ولاَته بهرِێوه ده‌چێت و ماوه‌ی سێ رۆژیش كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دا، به‌یانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات له كۆنگره‌كه‌دا شاره‌زایانی سیاسی و ئه‌كادیمی چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ر له‌وانه پرسی ده‌ستووری عێراق و هاریكاری ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتگیری كردنی سه‌قامگیری عێراق دێنه به‌ر باس و تاوتوێكردن.
به‌یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی عێراق و سوریا‌و ئورده‌ن و یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین و لوبنان و كوێت و سعودییه‌و ئیمارات و قه‌ته‌رو به‌حرێن و عومان میسر‌و كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی و ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیاو هیندو چین و نوێنه‌رانی رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی ئهورِوپاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری له كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن.
