ئه‌سه‌دی: هه‌ولێر دوا وێسته‌گه ده‌بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمار له نێوان كورد و هاوپه‌یمانی نیشتمانی
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حسێن ئه‌سه‌دی پێشبینی كرد چاوپێكه‌وتنی هه‌ولێری نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی دوا وێستگه بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی كۆمار، روونیشی كرده‌وه له هه‌ولێر هه‌ردوو كوتله‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رازی بكه‌ن به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فریاد ره‌واندوزی دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سهرهرِای ئه‌وه‌ی فشاری ده‌خرێته سه‌ر، بهلاَم ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆكی كۆمار نابێت و به مافێكی ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه راوێژكاری راگه‌یاندی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێككه‌وتنێكی پێش وه‌خته هه‌یه له سه‌ر هه‌ر سێ پۆسته سیادییه‌كه، عاشوور باسی له‌وه‌كرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رازی ده‌ست به هه‌ر پۆستێك كه به‌ری ده‌كه‌وێت به مه‌رجێك ته‌واوی كوتله‌كان په سه‌ندی بكه‌ن.
