سه‌رۆكی كوردستان: داواكاری كورد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئیستحقاقى نه‌ته‌وه‌یه نه‌وه‌ك ئیستحقاقى هه‌ڵبژادن
به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی سه‌ركرده‌ی عێراقیه‌كان بینیمان كه شه‌وهه‌وایه‌كى ئیجابی بوو، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌ماوه‌ى كورتى داهاتوو حكومه‌تى عێراق پێكده‌هێندرێ.
دوای به‌رِێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌ی عێراقیه‌كان له شاری هه‌ولێر، به‌رِێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌و راگه‌یاند\" كۆبوه‌نه‌وه‌ى ئه‌مرِۆى سه‌ركرده عێراقییه‌كان له شارى هه‌ولێر به ده‌ستكه‌وتێكى گه‌ره‌وه زانم و پێموایه ئه‌و كۆبه‌نه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتنێكه نه‌وه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمى كوردستان ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق\"".
روونیشیكرده‌وه\""ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى له‌و جۆره‌یه كه هه‌موو سه‌ركرده عێراقیه‌كان دواى هه‌ڵبژاردنى 7/3 ئه‌نجام بدرێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه رێكه‌وتین له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كار بۆ به‌رداوام بوون له سه‌ر كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له دوو رۆژى داهاتووى پێش به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبونوه‌ى چرِ له شارى به‌غدا به‌رێوه‌ده‌چێت .
دواتر له ولاَمى پرسیارى رِۆژنامه‌نوسان سه‌رۆكى كوردستان وتی\"" هه‌رچه‌نده له‌و كۆبونه‌وه‌یه بۆچوونى جیاواز هه‌بوو ، به‌لاَم به‌كۆى ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه رێكه‌وتین كه بِریاره له‌به‌غدا كارى له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ بینیمان كه شه‌وهه‌وایه‌كى ئیجابی بوو ،ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌ماوه‌ى كورتى داهاتوو حكومه‌تى عێراق پێكدێت\"".
له باره‌ی به پۆستى سه‌رۆك كۆماریس ، سه‌رۆك مسعود بارزانى وتى\"" دیاره عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌كى كورد‌و عه‌ره‌ب پێكدێت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى توركمان و كلدۆئاشورى و ئه‌رمه‌ن و سابیئه ، ئه‌وه‌ش له ده‌ستورى عێراق ئاماژه‌ى بۆ كراوه پێویسته هه‌موولایه‌ك ئه‌و راستیه بزانن ، بۆیه كوتله‌ى كوردستانى نوێنه‌رایه‌تى پارته سیاسیه‌كان ناكات ، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م ده‌كات له عێراق ، بۆیه ئه‌وه‌ى كورد داواى ده‌كات ئیستحقاقى نه‌ته‌وه‌یه نه‌وه‌ك ئیستحقاقى هه‌ڵبژادن، هه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدى له وه‌كرده‌وه كه
هیچ فشارێك له‌سه‌ر كورد نییه بۆ ده‌ست به‌رداربوون له‌و پۆسته.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند\"" هیوادارین ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی نوێی عێراق كراوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت و رێكه‌وتنى لێبكه‌وێته‌وه ، چونكه ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه له‌و شوێنه‌وه هاتووه كه به ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندى عێراقیه‌كانه وخه‌مخۆرى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه ، بۆیه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه بوو وه‌ك كورد كردمان ، توانیمان هه‌موو سه‌ركرده عێراقیه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆبكه‌ینه‌وه ، كه پێشتر ته‌نیا له رێگاى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌كرا، له هه‌مان كات پێویسته
ده‌ستپێشخه‌رى ناوخۆ به‌گرنگ سه‌یر بكه‌ین ، وه سوپاسى ئه‌و ولاَتانه ده‌كه‌ین ده‌ستپێشخه‌رى له به‌رژه‌وه‌ندى عێراق ده‌كات ،ده‌كرێ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ولاَتى سعودیه هاوكارى هه‌وڵه‌كانى ناوخۆى عێراق بێت به‌لاَم به بۆچوونى من ده‌بێ له ناوخۆ ده‌ستپێ بكات\"".
وتیشی\"" ده‌كرێ ئۆپۆزسیۆن هه‌بێ ، به‌لاَم بۆ بارودۆخی ئێستای عێراق ئه‌مرِۆ واده‌خوازىَ كه هه‌موو به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن\""."
