سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: گرێدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌و به‌شدارى كردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان سه‌ركه‌وتنێك بوو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانى عیراق
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها وتیشی\" زۆرجار تۆمه‌تی ئهوهدهخرایه پاڵ گه‌لی كورد‌و سه‌ركرده‌كانی كه‌ته‌نها سه‌رقاڵی هه‌رێمی كوردستانن و هیچ له‌خه‌می عیراقدانیین، بهلاَم ئێستا ئهوهدهركهوت كه ئێمه‌ی كورد به‌خه‌می سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی عیراقهوهین به‌شێوه‌یه‌ك چۆن له‌خه‌می هه‌ولێرین ئاواش له‌خه‌می بهغداداین،\"" وه‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌بوو كردمان بۆ ئاشته‌وایی عیراق و چالاك كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌وڵبده‌ن.\""
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئهوخالاَنهی كه ناكۆكییان له‌سه‌ره له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی عیراقدا ده‌بێت پێش پێكهێنانی حكومه‌ت یه‌كلا بكرێنه‌وه‌و رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كهلایهنهكانی ئامادهببووهكان له كۆبونه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌یان پێوه‌دیاربوو كه به‌په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ ئایندهی عیراق و چالاككردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق.
لهوهلاَمی پرسیارێكی رۆژنامه‌واناندا كه‌ئایا ئه‌گه‌ر لیستی عیراقییه سوربوو لهسهرداواكانی خۆی ئایا ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نن، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌له‌ئێستادا وهلاَمی ئه‌و پرسیارهناداتهوه.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار، مسعود بارزانی وتی: دیاره عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی كورد‌و عه‌رب پێكدێت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلدۆ ئاشوری و ئه‌رمه‌ن و سابیئه ، ئه‌وه‌ش له ده‌ستوری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستیه بزانن ، بۆیه كوتله‌ی كوردستانی نوێنه‌رایه‌تی پارته سیاسیه‌كان ناكات ، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م ده‌كات له عێراق، بۆیه ئه‌وه‌ی كورد داوای ده‌كات ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یه نه‌ك ئیستحقاقی هه‌ڵبژادن،
هه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له وهكردهوه كه هیچ فشارێك له‌سه‌ر كورد نیه بۆ ده‌ست به‌رداربوون له‌و پۆسته."
